Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 11:17

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژمارەی چەکدارەکانی داعش لە عێراق و سوریا ئاشکرا ده‌کات

سێ‌ هەزار چەكداری داعش ناوچە گوندنشینە دوورە دەستەكاندا گیرساونەتەوە
کوردستان TV
100%


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پێی وایە تاكو ئێستاش نزیكەی سێ‌ هەزار چەكداری داعش لە سوریاو عێراق لە ناوچە گوندنشینە دوورە دەستەكاندا گیرساونەتەوە، دوای ئەوەی لە شارەكان دەركراونەتە دەرەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش باس لەوە دەكات كە هێشتا سێ‌ هەزار چەكداری داعش چاڵاكی ئەنجام دەدەن لە سوریاو عێراق لە ناوچە گوندنشینە دوورە دەستەكاندا زیندوون.

پێشتر ژەنەڕاڵ (جۆزیف دانفۆرد) سەرۆك ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا ڕایگەیاندبوو: (40) هەزار چەكدار لە (120) وڵاتی جیهانەوە پەیوەندییان بە ڕێزەكانی داعشەوە كردووە لە عێراق و سوریا.

سەرۆك ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا وتبووی: سەرۆك ئەركانی سوپای فلیپین پێی ڕاگەیاندوون (30) چەكداری فلیپینی گەڕاونەتەوە وڵات، دوای ئەوەی ئەو ڕێكخراوە ناوچەكانی ژێردەستی لە عێراق و سوریا لە دەستداوە.

هەروەها ئەمریكا ئاشكرای كرد كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە، سوپای ئەمەریكا (50) چەكداری بیانی لە ڕیزەكانی داعش لە عێراق و سوریا دەستگیركردووە.

سوپای ئەمریكا ڕاشیگەیاندووە، ئەو چەكدارانە لە هاوڵاتیانی ئەفریقیاو باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیاو چەند دەوڵەتێكی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.