Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 11:22

تورکیا سنووری سیدەکان بۆردوومان دەکات

کاتژمێر 5ی ئێواره‌ له‌م ناوچە سوڕاونه‌تەوە کاتژمێر 7 بۆردومانیان کردووە
کوردستان TV
100%


ئەمشەو دوو فڕۆکەی سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی سنووری برادۆستیان بۆردومانکرد، بەڵام زیانی بۆردومانەکە نەزانراوە.

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی ناوچەکانی سیدەکان دەکەن و دوو فڕۆکەی جەنگیش بۆردوومانی خواکوڕک دەکەن.

سه‌رله‌ئێوارەی ئه‌مرۆ پێنجشەممە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە سەختی تۆپبارانی سنوورەکانی باشووری کوردستان لە سنووری شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران دەکەن، ھاوکات لەگەڵ تۆپبارانەکەشدا دوو فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی خواکوڕک دەکەن.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند فڕۆکەکان لە کاتژمێر پێنجی سه‌رله‌ئێواره‌ له‌م سنوورانه‌ بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونه‌تەوە و لە دەوروبەری کاتژمێر حەوت بۆردومانیان کردووە، بەڵام زیانی بۆردومانەکە نەزانراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.