Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 11:18

ئه‌مڕۆ جه‌ژنی رۆژووی ئێزیدیانه‌

تەنیا جەژنیان ئەوەیە کە دایک و خوشکەکانیان ئه‌وانه‌ی كه لە دەستی داعش ماون رزگار بکرێن
ئه‌مڕۆ جه‌ژنی رۆژووی ئێزیدیانه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ جه‌ژنی رۆژووی ئێزیدیانه‌ و له‌ دوای كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی شنگال چه‌ژنیان نه‌كردووه‌، ئێستاش تەنیا جەژنیان ئەوەیە کە دایک و خوشکەکانیان ئه‌وانه‌ی كه‌ لە دەستی داعشدا ماون رزگار بکرێن .

ئێزدییانی سەرتاسەری جیهان ماوەی سێ ڕۆژ له‌ رۆژنی (12-13-14)ـی ئەم مانگەدا به‌رۆژووبوون و ئه‌مڕۆ هەینی کە دەکاتە 15ی مانگ تاکو سبەی دەبێتە جەژنیان .

ئێزدییه‌كان ئه‌مڕۆ رێوڕەسمی جەژن دەگێڕن، ئەمەش لە دوای ئەوەی دێت کە لە دوای (3-8-2014) کە کۆمەڵکوژیی ئێزدییان لە شنگال ڕووی دا، هیچ جەژنێکیان نەکردووە، ئێستاش تەنیا جەژنیان ئەوەیە کە دایک و خوشکەکانیان ئه‌وانه‌ی كه‌ لە دەستی داعشدا ماون رزگار بکرێن .

لە کۆمەڵکوژیی ئێزدییه‌كاندا زیاتر لە 6 هەزار کەسیان ڕفاند و 360 هەزاریش ئاوارە کران و 90 هەزاریش كۆچی ده‌ره‌وه‌یان كرد .

ئێزدییه‌كان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن، زۆربەیان لە پارێزگای دهۆک و دەشتی نەینەوا نیشته‌جێن و لە مێژوودا زیاتر لە 74 جار تووشی کۆمڵ کوژی بوونه‌ و لە بەشێکی وڵاتانی جیهانیش هەن، وەک روسیا و جۆرجیا و ئەرمینیا و ئەڵمانیا و سوید و سووریا .


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.