Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 11:19

لەشکری تورکیا سنووری کوردستانی بەزاند

بە درێژایی 10 کیلومەتر لە گوندی شانەشان تا چیای کەتکین هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان
لەشکری تورکیا سنووری کوردستانی بەزاند
کوردستان TV
100%

دوای بۆردومان و تۆپبارانکردنی سنووری برادۆست له‌ لایه‌ن دوو فڕۆکەی سوپای تورکیا، شەوی ڕابردوو لە سنووری روبارۆکی نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی باکوور لەشکری تورکیا بە درێژایی 10 کیلومەتر لە گوندی شانەشان تا چیای کەتکین هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان. 

ئیحسان چەله‌بی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە دەزگایی سەتەلایەتی کوردستانی ڕاگەیاند: سوپای تورکیا بە بیانوی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە شەوی ڕابردوو ئۆپه‌ڕاسیۆنی سەربازی لەو ناوچەیە ئەنجام داوە گوتیشی سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر سەدان سەربازی لە زنجیرە چیای کەتکین تا شانەشان لەنیو خاکی هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە.

بەپێی سەرچاوەیەکی هەواڵ لەو سنورە لە کاتژمێر 12:00 شەوی ڕابردوو لە نزیک سەربازگەی ڕوباڕۆک لەکاتی ئەنجام دانی ئۆپەراسێونەکە شەڕ لەنێوان هێزەکانی پەکەکەو سوپای تورک ڕووی داوە به‌ڵام زیانەکان نەزانراون.

بەپێی قسەی دانیشتوانی ناوچەکەش سوپای تورکیا تا ئێستا لە زنجیرە چایی کەتکین جێگرن و ناوە ناوه‌ ناوچەکە تۆپباران دەکەن و ترس و ناڕەحەتیی زۆریان بۆ هاوولاتیان و دانیشوانی سنووری بەرمیزەو دەشتی بەرازگر دروست کردووە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.