Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:40

ئاستی هاورده‌ی به‌نزین له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان روو له‌ زیادبوونه‌

له‌رێگه‌ی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت
ئاستی هاورده‌ی به‌نزین له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان روو له‌ زیادبوونه‌
کوردستان TV
100%


ئاستی هاورده‌ی به‌نزین له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخه‌وه‌ ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات. 

شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ، رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا ته‌نیا مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ له‌ نێوان هەرێمی كوردستان و  ئێران كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ رۆژانە بڕێكی زۆری سووته‌مەنی و بەنزینی لێوە هاوردەی هەرێم دەكرێت .

به‌جۆرێك پێشتر رۆژانە ته‌نیا 40 تەنكەری بەنزین لە باشماخەوە هاوردەی هەرێم دەكرا، بەڵام ئێستا بەرزبۆتەوە بۆ نزیكەی 150 تەنكەر، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر هه‌رزان بوونی نرخی به‌نزین له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا. 

بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌دات: ئاسانكاریی تەواو دەكەن بۆ ئەوەی بازرگانان بتوانن رۆژانە زۆرترین تەنكەری سوتەمەنی و بەنزین بێتە هەرێمی كوردستانه‌وه‌، ده‌شڵێت: هەر كەسێك بیه‌وێت سووتەمەنی هاورده‌ بكات لەڕووی یاساییەوە، هەر ئاسانكارییەكمان بۆ بكرێت بۆی دەكەین، تا بە هەرزانترین نرخ و باشترین شێوە لەوەی ئێستا هەیە، رۆژانە بڕێكی باشی بەنزین بگاتە هەرێم و دەستی هاووڵاتیان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.