كهسێك لە فڕۆکەخانەی ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا بە چەقۆ هێرشێکی ئەنجامدا و بەپێی میدیای هۆڵەندی دەنگی تەقەش لە فڕۆکەخانەکە بیستراوە، پۆلیس تەقەی لە هێرشبەرەکە کردووە و دەستگیری کردووە .
شەوی رابردووش دوو هێرش لەڕێگەی چەقۆوە لە شاری ماستریختی باشووری هۆڵەندا ئەنجامدران، بەهۆیانەوە دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون ش.
مارک رووتە سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا رۆژی هەیەنی رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی وڵاتەکەی زانیارییان دەربارەی هێرشەکانی شەوی رابردوو پێڕاگەیاندووە و لێکۆڵینەوەکان لەو هێرشانە بەردەوامن.
ههروهها سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا راشیگەیاند، هیچ هۆکارێک نییە بیسەلمێنێت ئەوەی روویداوە هێرشی تیرۆریستی بووە یان پاڵنەری تیرۆریستی لە ئەنجامدانیاندا هەبووە.
دواتر پۆلیس لە رێگەی توویتەرەوە دەستگیرکردنی گومانلێکراوێکی بەتۆمەتی هەبوونی رۆڵ لەو هێرشانەدا راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.