سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان پێى راگه‌یاندین ئه‌م شه‌و له گه‌ره‌كى نه‌ورۆزى سه‌ربه ناحیه‌ى له‌یلانى پارێزگاى كه‌ركوك سێ پێشمه‌رگه كه براى یه‌كترن به ناوه‌كانى (شوانه مه‌لا به‌شاره‌ت، دلێر مه‌لابه‌شاره‌ت و كاوه مه‌لابه‌شاره‌ت) له لایه‌ن هێزێكى عێراقى ده‌ستگیر ده‌كرێن به‌ره‌و شوێنێكى نادیار گواستراونه‌ته‌وه.
جێگه‌ى باسه له‌دواى خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر رۆژانه هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتیانى كوردى پارێزگاى كه‌ركوك له لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراقى به‌رێوه ده‌چێت و وه به‌هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ى 200 هه‌زار كه‌س له كه‌ركوك و دووزخورماتوو ئاوه‌رى شاره‌كانى هه‌ولێرو سلێمانى بوینه ، فشاره‌ه‌كانیش به‌رداومن بۆ ده‌ركردن وراگواستنه‌وه‌ى خێزانه كورده‌كانى ئه‌و ناوچانه .
پێداچوونەوە: زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.