به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی وڵاتی سعوودیا رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه ئافره‌تانی ئه‌م وڵاته له‌مه‌ودوا رێگه‌یان پێده‌درێت تا ماتۆڕسكیل و بارهه‌ڵگریش لێ‌بخوڕن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و بڕیاره‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كه رێگه به ئافره‌تانی وڵاته‌كه درا تا بۆ یه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی سعوودیا رایگه‌یاندووه كه ئافره‌تان ئه‌گه‌ر مه‌رجه پێویسته‌كان ره‌چاو بكه‌ن به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان ده‌توانن وه‌ك پیاوان ماتۆڕسكیل و بارهه‌ڵگر لێخوڕن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، له سه‌رده‌می حكومه‌تی شا سه‌لمان ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی ئایینی سعوودیا كه‌مبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرتی میوزیك و چالاكی هونه‌ریی و سینه‌مایی دوای چه‌ندین ده‌یه رێگه‌یان پێدراوه.
له‌باره‌ی ئافره‌تانیش ئه‌م وڵاته پێداچوونه‌وه‌ی به سیاسه‌تی سه‌ختگیرانه‌ی خۆیدا كردووه له به‌رامبه‌ر مافی ئه‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی، بۆ نموونه مافی رۆیشتنی ئافره‌تان بۆ گۆڕه‌پانه وه‌رزشییه‌كان و به‌مدواییه‌ش مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.