Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 23:55

ئه‌مریکا هاوپه‌یمانییه‌کی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ دژی ئێران پێکدێنێت

ئه‌و موشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ هاویژراوه‌ته‌ سعوودیا ده‌ستكردی ئێرانه‌
ئه‌مریكا هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ دژی ئێران پێكدێنێت
کوردستان TV
100%

نیكی هیڵی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی واشنتن به‌ڕێوه‌چوو وتی، وڵاته‌كه‌ی به‌مزووانه‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ مه‌به‌ستی پاشه‌كشه‌ی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌خاته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌كانی خۆیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها هیڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌و موشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ هاویژراوه‌ته‌ سعوودیا، پاشماوه‌كانی ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ستكردی ئێرانه‌.

نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌و كۆنفڕانسه‌دا وتیشی كه‌ به‌مزوانه‌ شایه‌تی ئه‌وه‌ ده‌بن كه‌ ئه‌مریكا هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ دژی ئێران پێكده‌هێنێت تا به‌ ته‌واویی پاشه‌كشه‌ به‌ ئێران بكات له‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له‌ كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه‌.

هیڵی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بووه‌ هۆی پۆزه‌تیڤ بوونی هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌كانی ئێران له‌ ئاست سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی، تاڕاده‌یه‌ك كه‌ رێگه‌ به‌خۆی ده‌دات چی بوێت بیكات.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.