سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیا سووتاندنی ئاڵای ئیسڕائیل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به مایه‌ی شه‌رمه‌زاریی ده‌زانێت و هایكۆماس وه‌زیری دادی ئه‌م وڵاته‌ش له یاداشتێكدا رایگه‌یاندووه كه خوازیاره هه‌ركه‌سێك دروشمی " مه‌رگ بۆ جوله‌كه " بڵێته‌وه، بدرێته ده‌ست دادگا.
دوای ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ندێك شاری ئه‌ڵمانیا ئاڵای ئیسڕائیل سووتێنرا و دروشمی مه‌رگ بۆ جوله‌كه وترایه‌وه، به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌م وڵاته نیگه‌رانی خۆیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه‌دا راگه‌یاند و ئیدانه‌یان كرد.
له‌م میانه‌یه‌ش وه‌زیری دادی ئه‌ڵمانیا وتی: ئه‌و كه‌سه‌ی ئاڵای ئیسڕائیل ده‌سووتێنێت نه‌ك ته‌نیا شایسته‌یی خۆی به‌ڵكو به‌هاكانی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌شمان ده‌سووتێنێت، ئه‌ویش ده‌ستوورێك كه وانه مێژووییه‌كانی پێشگیریی له جه‌نگ و هۆلۆكۆستی گه‌یاندووه‌ته ئێمه.
هایكۆماس وتیشی: كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیا نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی جوله‌كه و ئیسڕائیل بكات و هه‌ركه‌سێك ئه‌وه بكات، ئه‌وا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانیا جێگه‌ی نابێته‌وه.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.