ئه‌نجومه‌نی راگه‌یاندنه‌كانی ده‌ره‌كیی هۆلییود كه به‌ڕێوه‌به‌ری رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆبه، رایگه‌یاند كه له رێوڕه‌سمی ئه‌مساڵدا خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێت به خاتوو ئۆپڕا وینفری هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مریكی، ئه‌وه‌ش له‌ژێر ناوی " ته‌مه‌نێكی پڕ به‌رهه‌م له ده‌سكه‌وتی هونه‌ریی".
خاتوو وینفریی ئه‌و خه‌ڵاته به هۆی ساڵانێكی دوورودرێژ چالاكی سینه‌مایی و ته‌له‌ڤزیۆنیی وه‌رده‌گرێت.
ئۆپڕا وینفری ته‌مه‌ن 63 ساڵ كه به شاژنی راگه‌یاندنه‌كان ناوبانگی ده‌ركردووه له ئه‌كته‌ره به‌توانا و ناوداره‌كانی هۆلیووده و له‌م چه‌ندین ده‌یه‌ی دواییدا رۆڵێكی كاریگه‌ر و نه‌مری هه‌بووه له ئاستی جیهاندا.
بڕیاره خاتوو وینفری ئه‌و خه‌ڵاتی رێزلێنانه له‌كاتی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گڵۆب له رێوڕه‌سمی ئه‌مساڵدا له مانگی جانیوه‌ری ساڵی داهاتوودا وه‌رگرێت.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.