Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 15:23

له‌ ڕووداوێکی نه‌خوازراو ۷ هاوڵاتی ژه‌هراوی بوون

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی غازی چێشتلێنانیان به‌كراوه‌یی جێهێشتبوو
کوردستان TV
#7
100%

حه‌وت هاووڵاتی به‌ هۆی ئه‌وه‌ی غازی چێشتلێنانیان به‌كراوه‌یی جێهێشتبوو، ژه‌هرای بوون و ده‌ست به‌جێ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر (۳) پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌بوونی ڕووداوێكی نه‌خوازراو له‌ دێگه‌ڵه‌، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، ده‌ركه‌وت كه‌وا (۷)هاوڵاتی دوای ئه‌وه‌ی غازی چێشتلێنانیان به‌كراوه‌یی جێهێشتبوو له‌ ئاكامدا ژه‌هرای بوونه‌، دواترده‌ست به‌جێ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران، له‌ ئێستادا باری ته‌ندروستیان جێگیره‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.