هه‌روه‌ك چۆن زۆربه‌ی كۆمپانیا ناوداره‌كانی جیهان تای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی شاسی به‌رز دایگرتوون، ئه‌و تایه كۆمپانیای لامبورگینیشی گرتووه‌ته‌وه و په‌رده‌ی له‌سه‌ر یه‌كه‌م به‌رهه‌می شاسیی به‌رزی خۆی هه‌ڵدایه‌وه.
ئه‌و شاسی به‌رزه پڕ باق و بریقه ناوی ئۆرۆسه (Urus) و دیزاینه‌كه‌شی وه‌ك زۆربه‌ی مۆدیله‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه سیمایه‌كی جه‌نگاوه‌رانه و هێرشبه‌رانه‌ی هه‌یه.
مه‌كینه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیه‌ی لامبورگینی توانای به‌رهه‌مهێنانی 650 ئه‌سپی هه‌ڵمی هێزی هه‌یه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و شاسیی به‌رزه به‌توانایه ته‌نیا 5/10 لتر له هه‌ر 100 كیلۆمه‌تردا ده‌سووتێنێت.
هه‌روه‌ها ئۆرۆس له توانایدایه خێراییه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته ئاستی 300 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و له ماوه‌ی 59/3 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی له سفڕه‌وه ده‌گه‌یه‌نێته 100 كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا.
جێگه‌ی باسه كه مۆدیلی ئۆرۆسی لامبورگینی به كێشی 2154 كیلۆ یه‌كێك له قورسترین ئۆتۆمبێله‌كانه له‌چاو هاوئاستهكانی خۆی.
بڕیاریشه یه‌كه‌م نموونه‌كانی به‌رهه‌مهاتووی ئۆرۆسی لامبورگینی كه له وڵاتی ئیتاڵیا به‌رهه‌مدێت له ساڵی 2018ـدا بخرێته بازاڕه‌وه و نرخی سه‌ره‌تایی له 200 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه كۆمپانیای لامبورگینی ساڵی 1963 له‌لایه‌ن فرۆچیۆ لامبورگینی له وڵاتی ئیتاڵیا دامه‌زراوه و له ئێستادا یه‌كێك له ناودارترین كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.