Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:36

ترامپ: چین بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی کۆریای باکوور هه‌وڵده‌دات به‌ڵام رووسیا هیچ ناکات

ئێمه‌ حه‌ز ده‌كه‌ین روسیاش له‌م پرسه‌دا پشتیوانیمان بكات
Donald Trump
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا داوا له‌ رووسیا ده‌كات رۆڵێكی هاوشێوه‌ی چین له‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی موشه‌كی و ئه‌تۆمیی كۆریای باكووردا بگێڕێت و هاوكاتیش پێیوایه‌ كه‌ رووسیا هیچ هه‌وڵێك له‌مباره‌یه‌وه‌ نادات.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به‌ پرسی قه‌یرانی ئه‌تۆمی و موشه‌كی كۆریای باكوور وتی: زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهان پشتیوانی ئێمه‌ن و ئێمه‌ حه‌ز ده‌كه‌ین روسیاش له‌م پرسه‌دا پشتیوانیمان بكات.

له‌ درێژه‌دا ترامپ وێڕای به‌رز نرخاندنی هه‌وڵه‌كانی چین له‌مباره‌ویه‌، ره‌خنه‌شی له‌ رووسیا گرت و وتی، ئه‌م وڵاته‌ بۆ راگرتنی كۆریای باكوور له‌ گه‌یشتن به‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی هیچ هه‌وڵێك نادات و ئێم هیوادارین رووسیا سه‌رمه‌شقێك له‌ چین وه‌رگرێت سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.