ساره عیدان له ناوه‌ڕاستی مانگی رابروو وێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئادار گاندلسمان (ته‌مه‌ن 20 ساڵ)، شاجوانی ئیسرائیل گرت و له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه بنه‌ماڵه‌ی شاجوانی عێراق له كێبڕكێی شاجوانی گه‌ردوون له ترسی چه‌كدارانی میلیشیاكان، وڵاته‌كه‌یان به‌جێ هێشت بنه‌ماڵه‌ی ساره عیدان ( ته‌مه‌ن 27 ساڵ)، نوێنه‌ری عێراق له كێبڕكێی شاجوانی گه‌ردوون بۆ ساڵی 2017، عێراقیان به‌جێ هێشتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و وڵاته ئاشكرا بكات كه بۆی چوون.
شایانی باسه ترسی بنه‌ماڵه‌ی ساره عیدان دوای چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن دێت، كه میلیشیاكان و خه‌ڵكی توندڕه‌وی عێراقی له ساره و خێزانه‌كه‌یان كردووه، دوای گرتنی وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاجوانی ئیسرائیل له كێبڕكێی شاجوانی گه‌ردوون.
سه‌رچاوه/ باس نیوس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.