Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:26

هه‌ڵگورد حیکمه‌ت: هیچ رێککه‌وتنێک بۆ کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوێرو دیبه‌گه‌ نه‌کراوه‌

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و میحوه‌ره‌ له‌ ئاماده‌باشی ته‌واو دان
کوردستان TV
#5 #7
100%

به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری له‌  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێ، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ رێككه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوێرو دیبه‌گه‌ بكشێته‌وه‌،

هه‌ڵگورد حیكمه‌ت،به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری له‌  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ رێككه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوێرو دیبه‌گه‌ بكشێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگویه‌شیان بڵاوكردۆته‌وه‌ لایه‌نێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن ده‌یانه‌وێ ئاڵۆزی و دڵه‌ڕاوكێ له‌ ناوچه‌كه‌دا بنێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و میحوه‌ره‌ له‌ ئاماده‌باشی ته‌واو دایه‌ بۆ هێرشێك له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ بكرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

گوتیشی: هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان هه‌بێ، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵێكی شكستخواردوو ده‌بێت، وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی له‌ پردێ روویدا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.