Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 17:27

بەرنامەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا ئاشکرا دەبێت

سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەڵمانیا ئاشکرا ده‌بێت
Nechirvan_Barzani
کوردستان TV
100%

لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکومەتی ئەڵمانیا، بڕیارە ئەم هەفتەیە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی بەرلین بکات و ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ و وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری و بەرپرسانی باڵای وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئەنجامبدات.


فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: لە ماوەى سەردانەکەیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا خاتوو ئەنگیلا مێرکڵ و هەریەک لە بەڕێزان زیگمار گابریێل وەزیری دەرەوە و خاتوو ئۆرسەڵا ڤۆندەرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کۆدەبێتەوەو سەردانى پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ دەکات.

پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و خستنەڕووى دوایین پێشهاتە سیاسى و ئەمنیەکانى ناوچەکەو شەڕى تیرۆریستانی داعش و رەوشى ئاوارەو پەنابەران و میکانیزمى چارەسەرکردنى پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دووپاتکردنەوەى هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنى پرسەکان بە رێگەى دیالۆگ و ئاشتیانە تەوەرى سەرەکى دیدارو کۆبوونەوەکان دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.