Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 17:26

سبه‌ی رێگای نێوان دھۆک شەنگال دەکرێتەوە

لەبازگەی سحێلا و ھاتوچۆکردن ئاسایی دەبێتەوە
کوردستان TV
100%

ئێستا هه‌وڵێكی ڕژد هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی رێیه‌كه‌ و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ رای ده‌گه‌یه‌نێ، سبه‌ی ئه‌م رێگایه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

ھەڵگورد حیکمەت، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند وەزارەتی پێشمەرگە بریاری کرانەوەی رێگای نێوان دھۆک و شەنگالی داوە.

وتیشی سبەینێ، رێگاکە دەکرێتەوە لەبازگەی سحێلا و ھاتوچۆکردن ئاسایی دەبێتەوە لە نێوان دھۆک و شەنگال.

دوای ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی شنگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌كه‌ كه‌وته‌ ده‌ست میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، رێی نێوان پارێزگای دهۆك و شنگال داخرا كه‌ رێیه‌كی ستراتیجی و بازرگانی بوو.

بەهۆی هێرشی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بۆ سەر کەرکووک و دەوروبەری لە 16 ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دواییدا، رێگاکانی کەرکووک، مەخموور، موسڵ، شنگال و بەشێک لە ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان داخران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.