Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 17:19

مەھدی کارا محەمەدی فەرماندە لە سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا کوژرا

رێوڕەسمێک بۆ تەرمی مەھدی کارا محەمەدی لە تاران ساز دەکرێت
کوردستان TV
100%

فەرماندەیەکی باڵای سوپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک چەکداری میلیشیا ئێرانییەکان لە سووریا، کوژران.

رۆژی شەممە 16/12/2017، ئاژانسی (دیفاع موقەدەس)ی سەر بە فەرماندەیی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، کە لیوا مەهدی كارا محەمەدی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای قودس، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، کوژراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە رێوڕەسمێک بۆ تەرمی مەھدی کارا محەمەدی لە تاران ساز دەکرێت و دواتر لە شاری ئامول دەنێژرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای ئێران بە پشت بەستن بە سەرچاوە نزیکەکانی سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی سەر بە ھێزەکانی ئێرانن و لە پێکدادانەکانی سوریا کوژراون، نزیکەی دوو ھەزار و 400 کەسن.

هەروەها ئاژانسی (ئەبا)ی ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، کە حەوت چەکداری میلیشیای فاتمییون و زەینەبییونی سەر بە سوپای قودس، لە سووریا کوژراون.

فاتمیون میلیشیایەکی شیعەمەزهەبی ئەفغانییە و زەینەبییونیش شیعەمەزهەبی پاکستانییە. لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، لەژێر سایەی سوپای قودسی ئێرانی چوونەتە سووریا و بەرگریی لە رژێمی سووریا دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەى 6 ساڵی جەنگى ناوخۆی سوریادا  ئێران و بە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە پشتگیر ڕژێمى سوریای کردووە و هەزاران چەکداری ئێرانی و ئەفغانی شیعە مەزهەبی هێناوەتە ئەو وڵاتە بۆ شەڕ کردن دژى هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنى سوریا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.