ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤێنتوس هه‌وڵ ده‌دات ڕێگه له ڕۆیشتنی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی خۆی بگرێت و گرێبه‌ستیان نوێ بكاته‌وه.
له‌مباره‌وه ماڵپه‌ڕی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كه ئیداره‌ی یوڤێ گرێبه‌ستی نوێی بۆ هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئه‌ندریا بارزالی و ئه‌لێكس ساندرۆ و جۆرجیۆ كیلینی ئاماده‌كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه ڕوونیشیكرده‌وه كه یوڤێ به‌نیازه گرێبه‌ستی بارزالی بۆ ماوه‌ی ساڵێك و گرێبه‌ستی كیلینی تا ساڵی دووهه‌زاروبیست درێژبكاته‌وه.
هاوكات یانه ئیتاڵیه‌كه بڕیاری داوه گرێبه‌ستی ساندرۆ درێژبكاته‌وه، ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاستی یاریزانه‌كه له‌م وه‌رزه دابه‌زیوه، واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئیداره‌ی بیانكۆنێری گرێبه‌ستی كوادۆ ئاساموا درێژبكاته‌وه كه یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌دات.
له لایه‌كی دیكه‌وه سامی خزێره‌ی ئه‌ڵمانی بیر له جێهێشتنی یوڤێنتوس و په‌یوه‌ندیكردن به خولی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش له ئه‌گه‌ری هاتنی ئیمرێ چانی یاریزانی لیڤه‌رپول بۆ ڕیزی یوڤێ كه پێده‌چێت به هاتنی ئه‌و یاریزانه ده‌رفه‌تی یاریكردنی خزێره له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یوڤێنتوس كه‌متر ببیێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.