Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:30

وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2018

یه‌ك یاریگا دواكه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%


ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ ته‌واوی ئاماده‌یه‌ بۆ میوانداریكردنی ڕكابه‌ریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ بۆ تۆپی پێ.

ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌ی كه‌ ڕوسیا له‌ ڕووی ڕێكخستنی پاڵه‌وانێتیه‌ وه‌رزشیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا په‌یدای كردووه.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پوتین ئاشكرای كرد،‌ كاره‌كانی پڕۆژه‌ی دروستكردنی یه‌ك یاریگا دواكه‌وتووه‌ ئه‌ویش یاریگای كۆزمۆس ئه‌رینایه‌ له‌ شاری سامارا.

به‌ڵام دڵنیایی خۆشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه‌ یاریگاكه‌ له‌ مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو واتا دوو مانگ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی یاریه‌كانی مۆندیال ته‌واوده‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چلوپێنج هه‌زار هانده‌ر به‌خۆوه‌بگرێت.

جێگای باسه‌ یاریه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی ڕوسیا به‌ به‌شداری سیی و دوو هه‌ڵبژارده‌ له‌ چوارده‌ی حوزه‌یران تا پانزه‌ی ته‌موزی ساڵی داهاتوو له‌ دوانزه‌ یاریگای وڵاتی ڕوسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.