له هه‌وارگه به‌فراویه‌كانی باخچه‌ی نهێنی له ناوچه‌ی هیپی وڵاتی چین، گه‌ڕێكی دیكه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جامی جیهان له یاری خلیسكان له‌سه‌ر به‌فر به به‌شداری ژماره‌یه‌ك یاریزانی به‌ناوبانگی وڵاتانی جیهان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م گه‌ڕه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ململانێیه‌كی توند له نێوان به‌شداربووان له پێشبڕكێی خلیسكانی هه‌وایی به‌دی ده‌كرا، له ئاستی پیاواندا، جیا زونگیانگی چینی و خاوه‌نی میدالیای بڕۆزنزی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی سۆچی پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی پێشبڕكێكه‌ی برده‌وه‌و ده‌یه‌مین نازناوی له جامی جیهانی خلیسكانی سه‌ر به‌فر مسۆگه‌ركرد.
پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌میش بوونه به‌شی ماكسیم گوستیكی بیلاڕوسی و لویس ئیرڤینگی كه‌نه‌دی.
له ململانێكانی ئاستی ئافره‌تانیشدا، هانا هوسكوڤای بیلاڕوسی پله‌ی یه‌كه‌م و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌میشی بۆ هه‌ریه‌ك له جو مینگاتوی چینی و ئاشلی كالدویلی ئه‌مه‌ریكی جێهێشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.