Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 17:27

جەیمس ماتیس ره‌خنه‌ له‌ ئێران ده‌گرێت

جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا
کوردستان TV
100%


وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگه‌یاند: هاوکاری هاوپەیمان و دۆستەکانیان دەکەن دژی هەژموونی ئێران، گوتیشی: وەڵامدانەوەی ئێران بە رێگەی سەربازی نابێت.

جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا رەخنەی لە ئێران گرت لە بەرامبەر پاڵپشتیکردن لە حکومەتی سووریا و حیزبوڵڵای لوبنان، گوتی ئەوەی ئێران دەیکات نایاساییە و بەشداریکردنیشە لە کوشتنی خەڵکی بێتاواندا، گوتیشی: هاوکاری هاوپەیمان و دۆستەکانیان دەکەن دژی هەژموونی ئێران.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە پێنتاگۆن، جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، هەبوونی رێکاری سەربازیی دژی ئێران بە پێویست نازانێت، بەڵام دەڵێت وڵاتەکەی لە بواری دیپلۆماسییەوە کار لەسەر ئێران دەکەن و هاوکاری هاوپەیمان و دۆستەکانیان دەکەن دژی هەژموونی ئێران.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتیشی: وەڵامدانەوەی ئێران بە رێگەی سەربازی نابێت، جەختی کردەوە لەوەی وەڵامدانەوەی ئێران تەنھا لە چوارچێوەی دیپلۆماسیدا دەبێت.

ئەو وتانەی ماتیس لەکاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممە "نیکی ھایڵی" نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە کردبوو: ئەو مووشەکەی لە مانگی رابردوودا لەلایەن حوسیەکانەوە لەناو خاکی یەمەنەوە ئاڕاستەی سعودیە کراوە، دروستکراوی ئێرانە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.