Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:07

لیسته‌رسیتی له‌سه‌ر یاریگای خۆی دۆڕا

دوای چوار سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان هات
کوردستان TV
100%


له‌ هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیسته‌رسیتی له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی دووچاری دۆڕانێكی سه‌خت هات و به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی كریستال پالاسی میوانی دۆڕا.

له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، تیپی میوان به‌ دوو گۆڵ پێشكه‌وت، سه‌ره‌تا یاریزانی به‌لجیكی كریستیان بێنیتیكی گۆڵێكی بۆ كریستال پاڵاس له‌ خوله‌كی 19 به‌ لێدانی سه‌ر‌ تۆماركرد، له‌ خوله‌كی 40 یاریزان ویلفرید زاها گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی راهێنه‌ر رۆی هۆجسۆنی به‌ده‌ستهێنا.

له‌ گێمی دووه‌میشدا، ناوبژیوان به‌ كارتی سوور ویلفرید ندیدی نێیجری و یاریزانی لیسته‌رسیتی كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و ‌هۆیه‌وه‌ تیپی میواندار یاریه‌كه‌ی به‌ 10‌ یاریزان ته‌واوكرد، دواتر یاریزانی مالی باكاری ساكۆ گۆڵی سێیه‌می میوانه‌كانی له‌ دوایین خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاری تۆماركرد.

به‌م ئه‌نجامه‌ش كریستال پاڵاس دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆماركردو كۆی خاڵه‌كانی له‌ ریزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ 17 خاڵ، لیسته‌رسیتیش دوای چوار سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان هات و ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ند له‌ 26 خاڵ وه‌ستا.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.