Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:28

عەلاوی داوا دەکات چارەسەر بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر بەغدا بدۆزرێتەوە

ئەیاد عەللاوی و سەلیم جبووری كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئەیاد عەللاوی و سەلیم جبووری جەخت لە چارەسەرکردنی بەپەلەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە.

رۆژی شەممە ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق و سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە. ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە بووە، عەلاوی داواش دەكات چارەسەر بۆ كێشەكانی نێوان هەولێر بەغدا بدۆزرێتەوە

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی عەلاوی لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە  باس لە رەوشی سیاسی و ناكۆكییەكانی نێوان بەغداو هەولێر كراوە داوایان كردوە دەزگا تەشریعیەكان هەوڵەكانیان یەكخەن لەگەڵ دەزگای سەرۆكایەتی بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ ئەو كێشانە.

لەو دیدارەدا گفتوگۆیان كردوە سەبارەت كاری یاسادانانی پەرلەمان لە قۆناغی رابردودا و پێویستی سەرخستنی بەرژەوەندیە باڵاكان لە یەكلایكردنەوەی یاسا هەڵپسێردراوەكان دوور لە بواری سیاسی و بەرژەوەندی حزبی بەتایبەتیش یاساكانی تایبەت بە هەڵبژاردن.

ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق داوای لە پەرلەمان كرد رێوشۆێنێكی بونیات نەرانە بگرێتە بەر بەمەبەستی چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی تایبەت بە پرۆسەی سیاسی و وڵات بگەێندرێتە سەقامگیری یەكجارەكی و رێگە بگیرێت لە گەرانەوەی هێزە تێرۆرێست و توندڕەوەكان لەرێگەی یەكێتی نیشتیمانی راستەقینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.