Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:27

سبه‌ى هه‌ولێر پشتیوانى بۆ خورماتوو راده‌گه‌ینێت

وابڕیاره‌ سبه‌ى كاتژمێر 11:00 پێشنیوه‌ڕۆ گه‌وره‌ترین كه‌مپین بۆ پشتیوانى دووزخورماتوو رابگه‌یندرێت
کوردستان TV
#7 #9
100%

به‌ گوێره‌ى هه‌والێكى په‌یامنێرى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان بڕیاره‌ سبه‌ى كاتژمێر 11:30 پێش نیوه‌ڕۆ كه‌مپینى پشتیوانى له‌ خورماتوو به‌ هاوكارى رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و خۆبه‌خشانى  شارى هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌ هوتێل چوارچرا رابگه‌یندرێ

راگه‌یاندنى ئه‌و كه‌مپینه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژى ئاڵاى كوردستان كه‌ هه‌مووساڵێك كوردستانیان له‌ 17/12یادى ده‌كه‌نه‌وه‌

جیا له‌ داگیركارییه‌كه‌ى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر ماوه‌ى سێ ساڵێك ده‌بێت كوردانى دوزخورماتوو به‌ هۆى زۆردارى  توركمانه‌ شیعه‌كان له‌ نه‌هامه‌تیه‌كى بێ وێنه‌ دا ژیاون له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانى 16 ئۆكتۆبه‌ریش به‌ جارێك شاره‌كه‌یان پێ چۆڵكراو سه‌رجه‌م كوردانى ئه‌و شاره‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى هه‌رێم ئاواره‌ كران ، ماوه‌ى دوومانگه‌ له‌ ژێر چادرو كه‌لاوه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و نزیكه‌ى 500 خانوو دوكان و بازاریان به‌ده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى خاپوركراوه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.