به‌گوێره‌ی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌رقاڵی تاوتوێی ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كن كه میسر پێشنیاری كردووه و تیایدا هاتووه كه هه‌رجۆره بڕیارێك سه‌باره‌ت به گۆڕانكاریی له دۆخی ئۆرشه‌لیم به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
به وته‌ی سیاسه‌توانان ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌توانێت ئه‌م ره‌شنووسه له رۆژی دووشه‌ممه یان سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بخاته ده‌نگدانه‌وه، هه‌رچه‌نده كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مریكا ڤیتۆی بكات.
له ره‌شنووسی بڕیارنامه‌كه‌ی میسردا هاتووه كه هه‌ر جۆره بڕیار و كرده‌وه‌یه‌ك كه ببێته هۆی گۆڕانی پێناسه یان پێگه یان دیمۆگرافیای دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم، ئه‌وا هیچ سیمایه‌كی یاسایی نابێت و ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی.
هه‌روه‌ها بڕیارنامه‌كه داوای له هه‌موو وڵاتان كردووه كه به‌گوێره‌ی بڕیارنامه‌ی 478ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ساڵی 1980 خۆیان به‌دوور بگرن له جێگیر كردنی بنكه‌ی دیپلۆماتیك له شاری ئۆرشه‌لیم.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.