وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، رایده‌گه‌ێنێ، به ڕاشكاوی شه‌ڕ ته‌واو نه‌بووه. باوه‌ڕ به‌وانه مه‌كه‌ن كه ده‌ڵێن داعش ته‌واو بووه. ئێمه به‌رده‌وامین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان .
جه‌یمس ماتیس ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، سه‌ردانی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن)ی كرد و له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان كۆبووه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به رۆژنامونووسانی رایگه‌یاند: ئێستا داعش په‌رت و بڵاو ده‌بێت، به ڕاشكاوی شه‌ڕ ته‌واو نه‌بووه. باوه‌ڕ به‌وانه مه‌كه‌ن كه ده‌ڵێن داعش ته‌واو بووه. ئێمه به‌رده‌وامین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و له به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانیمان خۆڕاناگرن و راده‌كه‌ن.
گوتیشی: له‌وه تێناگه‌ین كه بۆچی فڕۆكه رووسییه‌كان ده‌چنه ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی تیادا ئه‌نجام ده‌دات.
ئاماده‌كردنی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.