راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن وردكاریی ئۆپه‌راسیۆنێكی په‌نتاگۆن ئاشكرا كراوه كه ده‌رده‌خات وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بۆ دۆزینه‌وه و هه‌ڵگرتنی شوێن پێی ته‌نه نه‌ناسراوه‌كان و ئه‌وانه‌ی به ده‌فره فڕیوه‌كان ناسراون، له نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2012 نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلار بودجه‌ی دیاریكردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی رایگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆیی ئه‌مریكا، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نهێنییه كه له ساڵی 2007ـه‌وه ده‌ستی پێكردووه، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له به‌رپرسانی ئه‌مریكی لێی ئاگادار بوونه.
وه‌ك ئاشكرا بووه هاری رید سیناتۆری خانه‌نشینی سه‌ر به دیموكراته‌كان بونیاتنه‌ری سه‌ره‌كی پڕۆژه‌كه بووه و به راگه‌یاندنه‌كانیشی وتووه: شه‌رمه‌زار نیم كه بوومه‌ته هۆی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه، چونكه ئێمه كارێكمان كردووه كه پێشتر هیچكه‌س به‌دوایدا نه‌چووبوو.
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز باس له‌وه ده‌كات له‌ناو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه خراونه‌ته‌ڕوو چه‌ندین راپۆرت هه‌بووه سه‌باره‌ت به بینرانی چه‌ند ته‌نێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره كه به‌خێرایی له ئاسماندا جوڵاون.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زانایانی گه‌ردوون ناسیی سه‌باره‌ت به هه‌بوونی ده‌فری فڕیو گومانیان هه‌یه و ده‌ڵێن، بینرانی شتی له‌مجۆره وه‌ك به‌ڵگه هه‌ژمار ناكرێت له‌سه‌ر هه‌بوونی بوونه‌وارنی ئاسمانیی و ژیان له ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌ویی.
هاوكات یه‌كێك له كارمه‌ندانی پێشووی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌كرێت به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی ركابه‌رانی ئه‌مریكا به ئه‌نجام گه‌یشتبێت، بۆ نموونه دۆزینه‌وه‌ی جۆرێك ته‌كنه‌لۆژیان كه چین یان رووسیا ده‌ستیان پێڕاگه‌یشتبێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌نێوان ملیۆنان به‌ڵگه ده‌رهێنراوه كه سی ئای ئه‌ی چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستا له پله‌به‌ندیی نهێنی هاویشتبوویه‌ده‌ر.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.