ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا ئه‌ركی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ته‌نیا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ درێژكرده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هاوپه‌یمانیی له‌م وڵاته‌دا كه تا ئێستا پێك نه‌هاتووه، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه ئه‌و سێ مانگه به مه‌ترسیدار ده‌زانێت و داوای یه‌ك ساڵ ده‌كات.
خاتوو ئۆرسۆلا ڤۆنده‌لاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا خوازیاری ئه‌وه‌یه كه ئه‌ركی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ درێژبكرێته‌وه نه‌ك سێ مانگ.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌وه داوای درێژكردنه‌وه‌ی ساڵێك ده‌كات كه ئه‌وه خواستی هاپه‌یمانه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تیی و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دڵنیابن له‌وه‌ی كه سوپای ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵیاندایه و پشتیوانی‌یان ده‌كات.
خاتوو ڤۆنده‌رلاین جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌ك ساڵ هه‌روه‌ها خواستی سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیاشه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌ركه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت پشتیوانیی یاسایی وڵاته‌كه‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌ركه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.