كۆنگره‌ی هه‌نگه‌وانانی عه‌ره‌ب له وڵاتی میسڕ سازكرا له‌و كۆنگره‌یه‌دا شاندێكی هه‌نگه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان كرد توانیان له‌سه‌ر ئاستی هه‌نگوینی 30 وڵات هه‌نگوینی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و كۆنگره‌یه ساڵانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی عه‌ره‌ب ڕێكده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی باشترین جۆری هه‌نگوین هه‌ڵببژێردرێت و ئه‌م ساڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رسێ وڵاتی فڕه‌نسا و ئیتاڵیا و یۆنانیش به‌شداربوون.
ئیسماعیل حوسێن وه‌كو نوێنه‌ری پارێزگای دهۆك مه‌دالیای زێڕی به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان پێبه‌خشرا.
سه‌رچاوه /باس نیوز
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.