به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی شاره‌زایانی كه‌شناسیی جیهان، مانگی رابردوو گه‌رمترین مانگی نۆڤه‌مبه‌ره كه تا ئێستا له جیهاندا تۆماركرابێت.
به‌شێك له زه‌ریای به‌ستووی باكووریش له راده‌ی نۆرماڵی خۆی گه‌رمتر بووه و چینی سه‌هۆڵی سه‌ر ئاوه‌كه‌شی له راده‌ی نۆرماڵی هه‌مان مانگی ساڵانی پێشوو كه‌متر بوو.
هه‌روه‌ها گوندنشینانی زنجیره دوورگه‌كانی فیجی به هۆی مه‌ترسیی تۆفان و لافاوی به‌هێز به‌ره‌و شوێنه‌كانی به‌رزتر له ئاستی ئاوی ده‌ریا پاشه‌كشه‌یان كردووه.
رێژه‌ی بارینی باران له باكووری ده‌ریای ئادریاتیكیش زیاتر له رێژه‌ی نۆرماڵی ساڵانی رابردوو بووه، كه ئه‌و بارانه به‌خوڕ و قورسانه چه‌ندین لافاوی له ئه‌لبانیا و یۆنان درووستكردووه كه بوونه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان هه‌زار كه‌س و ماڵ وێرانیی خه‌ڵكێكی زۆر.
جیا له‌وه مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵی ئه‌وڕوپای رۆژهه‌ڵات گه‌رمتر له نۆڤهمبهرهكانی رابردوو بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه به‌شه‌كانی رۆژئاوای ئه‌م كیشوه‌ره له‌چاو نۆڤه‌مبه‌ری ساڵانی پێشوو فێنكتر بوو.
ته‌نانه‌ت له سوالبارد كه باكووریترین خاڵی كیشوه‌ری ئه‌وڕوپایه، له مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند گه‌رما شه‌ش پله زیاتر بووه له راده‌ی ئاسایی ساڵانی پێشوو.
سه‌رچاوه / یۆرۆنیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.