وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له راپۆرتێكدا كه پێشكه‌شی كۆنگرێسی كردووه، ستایشی رێكاری نوێی واشنتنی كرد سه‌باره‌ت به ئه‌فغانستان و ته‌نیا رێگه چاره‌ی تاڵیبانی بۆ سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیی وه‌سفكرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه تاڵیبان به‌م ره‌وته‌ی گرتوویه‌تیه به‌ر ناتوانێت له ئه‌فغانستان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان توانیویانه كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌م وڵاته بگرنه ده‌ست.
له سه‌ره‌تای هاویندا فه‌رمانده‌یی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان رایگه‌یاندبوو كه جه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ تاڵیبان و گروپه توندڕه‌وه‌كانی دیكه‌ی ناو ئه‌م وڵاته گه‌یشتووه‌ته بن ده‌ست.
به‌ڵام راپۆرتی ئێستا ده‌ڵێت كه له‌وه‌ته‌ی ترامپ بووه‌ته سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، رێكاره سیاسییه‌كانی له به‌رامبه‌ر ئه‌فغانستان بووه‌ته هۆی سه‌ركه‌وتنی زیاتری هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ش.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.