كوڕى پاشاى سعودییه محمد بن سه‌لمان خاوه‌نى گرانترین قه‌ڵایه كه له ساڵى 2015 به 300 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه .
قه‌ڵاى پاشاى فه‌ره‌نسى لویسى چوارده‌مین كه به دریژایى 72 ساڵ حكومڕانى وڵاته‌كه‌ى كردووه و هه‌ر له‌ناو باغى ئه‌و قه‌ڵایه لویسى چوارده‌م تاجى پاشاى له‌سه‌ر كردووه و دواجار حوكمى وڵاتى فه‌ره‌نساى كردووه .
ئه‌م قه‌ڵایه له‌سه‌ر رووبه‌رى 5000 مه‌تر چوارگۆشه دروستكراوه و ده‌ورى به 7000 مه‌تر چوارگۆشه له باخچه‌و و زهوییكى فراوان گیراوه و هه‌روه‌ها له ناو قه‌ڵاكه سینه‌ما و ئه‌كوا پارك و كوگاى شه‌راب و سه‌قفى قه‌ڵاكه به تابلو رازاوه‌ته‌وه به شێوازى فریسكو .
ئه‌م قه‌ڵایه خاوهنداریتى له لایه‌ن كۆمپانیاى وه‌به‌رهێنانى هه‌شت وه بووه كه دامه‌زراندن ئه‌م كۆمپانیایه له لایه‌ن كه‌سایه‌تى شازاده‌ى سعودییه‌وه به‌ڕێوه‌ى ده‌بات .
هه‌مان كۆمپانیا كهشتیكى سه‌ر ده‌ریایى سه‌رنج ڕاكێشى كڕیوه به بڕى 400 ملیۆن دۆلار بۆ شازاده‌ى سعودییه له ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵات داریكى ڕووسى له ساڵى 2015 .
هه‌روه‌ها مانگى پێشوو شازاده موحه‌مه‌د بن سه‌لمانى كوڕى پاشاى سعودیه تابلۆیه‌كى داڤینشى گران به‌هاى كرى به برى 450 ملیۆن دۆلار .
ئه‌مه له كاتێكدایه پاشاى سعودیه سهرمایهدارانێكى زۆرى وڵاتهكى ده‌ستگیر كرد له ئوتێلى ریتز كارڵتونى ریاز ده‌ست به‌سه‌ر بوون و ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌بوو كه به پاره‌یه‌كى زۆر بهردهدرین و ئه‌و دهستگیرهش بۆ ئه‌وه ده‌گریته‌وه كه حكومه‌تى سعودیه ئاماژه‌ى به‌وه دابوو كه پاره‌یه‌كى زۆر و به ڕێگایه‌كى نا یاسایى په‌یدا كراوه له لایه‌ن ئه‌و كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگانه .
پاشاى سعودیه له‌م دوایانه‌دا ده‌ستى به گوڕانكاریهكى زۆر كرد له وڵاته‌كه‌ى وه‌ك ڕێگای به ئافره‌تان دا شوفێرى بكه‌ن و سینه‌مای كرده‌وه.
شا سه‌لمانى سعودیه چاودێرى چاره‌سازى پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات به ناوى خه‌ون و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات كه ژیان و بۆچوونى وڵاتهكى بگۆڕێت تا ساڵى 2030 به دوور خستنه‌وه له بوارى نه‌وت و رێكخستنه‌وه‌ى حیسابات و هاوسه‌نگ كردنى .
وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.