توێژه‌ره‌وانی زانكۆی ئێم ئای تی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار رێگه‌یه‌كیان داهێناوه كه رووه‌كه‌كان به‌وه توانامه‌ند ده‌كات بتوانن به‌بێ بوونی رووناكی و ته‌نانه‌ت له تاریكیشدا درێژه به گه‌شه‌ی خۆیان بده‌ن.
ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجی خۆیان بگه‌ن ماده‌یه‌كیان به یارمه‌تی جۆرێكی تایبه‌ت له گه‌ردیله‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نانۆ له‌سه‌ر گه‌ڵاكانی دره‌ختی كاكاو چاندووه كه له توانایاندایه تیشكی رۆژ له‌خۆیاندا پاشه‌كه‌وت بكه‌ن و دواتر بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر و نیو له‌كاتی تاریكی‌دا ئه‌و تیشكه بدره‌وشێننه‌وه سه‌ر گه‌ڵاكان، كه له‌وێشه‌وه ده‌گات به سیسته‌می گه‌شه‌ی دره‌خته‌كه، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی دره‌ختی كاكاو ته‌نانه‌ت له تاریكیشدا بتوانێت درێژه به گه‌شه‌ی ئاسایی خۆی بدات.
زانایانی زانكۆی ئێم ئای تی ده‌ڵێن له داهاتوودا په‌ره‌ی زیاتر به كارامه‌یی ئه‌و سیسته‌مه ده‌ده‌ن و وای لێده‌كه‌ن بۆ دابین كردنی وزه‌ی دره‌خته به‌رزه‌كانیش كارایی هه‌بێت.
ئه‌و ماده‌یه‌ی كه‌به یارمه‌تی گه‌ردیله‌كانی نانۆ له‌سه‌ر گه‌ڵای دره‌خت و رووه‌كه‌كان ده‌یچێنن جۆرێكه له ئه‌نزیمی ئۆكساید كرا‌و به‌ناوی لۆسیفراز كه له‌ناو جه‌سته‌ی كرمی دره‌وشان بوونی هه‌یه و واده‌كات تا ئه‌و جۆره مێرووه به شه‌وان رووناكیی بدره‌وشێنێته‌وه.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و داهێنانه به‌سووده هێشتا زانایان دڵنیا نین له‌وه‌ی كه ئایا به‌م رێگه‌یه ده‌توانن له تاریكی دریژخایه‌ندا گه‌شه‌ی دایمی رووه‌كه‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ن یان نا.
سه‌رچاوه / مێهر نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.