Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:51

به‌غدا کێشه‌ بۆ کارگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌کات

کێشە بۆ ئەو کارگانە دروست ده‌كات، کە کەلوپەل و بەرھەمەکانیان بۆ عێراق دەگوازنەوە
به‌غدا كێشه‌ بۆ كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات
کوردستان TV
100%

حکوومەتی عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ كێشه‌ دروستكردن بۆ ھەرێمی کوردستان و له‌ بڕیارێکی نوێدا دژی کوردستان، کێشە بۆ ئەو کارگانە دروست ده‌كات، کە کەلوپەل و بەرھەمەکانیان بۆ عێراق دەگوازنەوە، مەبەست لەو کارەش سیاسییە. 

له‌مباره‌یه‌وه‌ عەبدوڵڕەزاق ناوەندی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئەو کارگانەی لە ھەرێمی کوردستان کەلوپەلی خۆیان دەبەنە بەغدا و بەسرا و پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراق ئاسانکارییان بۆ دەکرا لە گومرگەکان لە ڕێگەی وەزارەتی پیشەسازیی عێراقەوە، نووسراومان بۆیان دەکرد، ئێستا به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی  بە پێی یاسای 22ی ساڵی 1998 مۆڵەتیان وەرنەگرتووە و بە پێی یاسای 25ـی ساڵی 1992 مۆڵەتیان وەرگرتووە، ڕێگری له‌و کارگانە بكرێت، کە کەلوپەلەکانیان دەگوازنەوە بۆ عێراق.

" وتیشی: بەھۆی ئەو بڕیارە نوێیەی وەزارەتی پیشەسازیی عێراقەوە کێشە بۆ ئەو کارگانە لە ناوچەی عوزێم و ئەو شوێنانەی گومرگیان لێ دانراوە دروست دەبێت." 

ده‌شڵێت: نووسراومان بۆ وەزارەتی پیشەسازی و ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو کارگانە سەر بە پارێزگای ھەولێرن، زیاتر کێشەیان بۆ دروست دەکەن و مەبەستەکەش زیاتر سیاسییە، جا ھەر کارگەیەک بەرھەمی خۆی بۆ عێراق ڕەوانە بکات، کێشەی بۆ دروست دەکەن، کە ژمارەی کارگەکانیش زۆرە. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.