Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:08

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو لیستانەی لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی پێشمەرگە بڵاوکراونەتەوە دوورن له‌ راستی

ھەڵگورد حیکمەت: لە ھەوڵی ئەوەداین تەنھا پلەدارەکان بگرێتەوە
وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو لیستانەی لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی پێشمەرگە بڵاوکراونەتەوە دوورن له‌ راستی
کوردستان TV
100%

دوای بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە چەندین لیستی جیاجیا و چەندین دەنگۆش بڵاو کراونەتەوە، کە ھەندێک لەوانە باس لەوە دەکەن مووچەی پێشمەرگە و ئاساییش وەک پلەدارەکان کەم کراوەتەوە. 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نیت: ئەو لیستانەی لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی پێشمەرگە بڵاو کراونەتەوە ھیچی ڕاست نین. 

لەم بارەیەوە، ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوبەری هۆشیاری و ڕاگه‌یاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەڵێت: "تا ئێستا ھیچ شتێکی فەرمیی لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێمە نەگەیشتووە و لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی بزانین ئەو کەمکردنەوەیە بە چ جۆرێکە، ھەموو پێشمەرگە دەگرێتەوە، یان تەنھا پلەدارەکان. 

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: "ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە لە ھەوڵی ئەوەداین کە کەمکردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە تەنھا پلەدارەکان بگرێتەوە و پێشمەرگەی ئاسایی مووچەی کەم نەکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پرسە بە تەواوەتی یەکلایی نەبووەتەوە." 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.