دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پاش ڕوودانی بوومەلەرزەکانی کوردستان، چەندین کاروان ھاوکاری گەیاندووەتە زیانلێکەوتوانی دەربەندیخان و دەوروبەری، ئەمجارەش 150 خێوەتی پێشکەشی ئەو خێزانانە کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17/12/2017، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی شارۆچکەی دەربەندیخانیان بەسەر کردەوە، پاش لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی دانیشتوانی شارەکە، 150 خێوەتیان پێشکەشی ئەو خێزانانە کرد، کە لە زیانلێکەوتوانی سەرەکیی بوومەلەرزەکانن.
پاش ڕوودانی بومەلەرزەکان، شارۆچکەی دەربەندیخان و دەوروبەری لە سنووری ھەرێمی کوردستاندا، زۆرترین زیانی پێگەیشتووە، ئێستاشی لەگەڵدابێت، دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە ترسی دووبارەبوونەوەی بوومەلەرزەکان، لە دەرەوەی خانووەکانیان دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.