وەزیری ناوخۆی ئێران عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی، سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان دەکرێنەوە، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش رایگەیاند دەروازەكه داخراوە و ھیچ ھەواڵێك لهلایهن ئێران پێمان نەگەیشتووە.
وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممە 17-12-2017 ەوە دەروازە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان دەکرێنەوە. بەڕێوەبەری دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش دەڵێت تاوەکو ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.
عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە کۆبوونەوەی مانگانەی ژووری بازرگانیی ئێران لە تاران رایگەیاند، بڕیاری کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران دراوە و بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرچاوەیەك رایگهیاند ئێران بڕیاری كردنەوەی دەروازەكانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخانی داوە، بەڵام تا ئێستا نەكراوەتەوە ئەگەر ئێران لە بڕیارەكە پەشیمان نەبێتەوە، سبەی دووشەممە دەروازەكان بە فەرمی دەكرێنەوە.
مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند دەروازەكه داخراوە و ھیچ ھەواڵێك لهلایهن ئێران پێمان نەگەیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.