دانیشتی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دەرکردنی یاسای لێبوردنی گشتی بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش دوو ماددەی پڕۆژەیاسایەکە پەسندکراون.
تائێستا دانیشتەنەکەی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی بەردەوامە، لەکۆی 14 ماددەی نێو پڕۆژەیاساکە 2 ماددە پەسندکراون.
بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان، دانیشتنی پەرلەمان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی بە داخراوی بەڕێوەدەچێت.
لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند، پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی گفتوگۆی زۆری لەسەر دەكرێت، لە ناو كۆمەڵگاش رای جیاوازی لەسەرە، بۆ ئەوەی ئەو رایە جیاوازانە گرژی دروست نەكات و پەڕلەمانتارانیش ئازادنە رای خۆیان دەرببڕن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.