Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 00:29

پۆتین به‌ ته‌له‌فۆن سوپاسی ترامپ ده‌کات

وته‌بێژی كۆشكی سپی گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی ئه‌م دوو سه‌رۆك كۆماره‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌
Trump - Putin
کوردستان TV
100%

ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا رۆژی رابردوو له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی، سوپاسی ده‌زگای زانیاری ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ناسراو به‌ سی ئای ئه‌ی كرد كه‌ پیلانێكی داعشی له‌ شاری سان پترزبۆرگ كه‌شف كرد.

رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سارا سانده‌رز وته‌بێژی كۆشكی سپی گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی ئه‌م دوو سه‌رۆك كۆماره‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌.

پۆتین له‌م گفتوگۆیه‌دا به‌ ترامپی وتووه‌ كه‌ زانیاریی نێردراوی سی ئای ئه‌ی بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رووسیا بووه‌ته‌ هۆی ئاشكرا بوونی پیلانی گروپێكی گومانلێكراو كه‌ بۆمبیان له‌ كڵێسای مه‌زنی ناوچه‌ی كازانۆ سایه‌ری شاری سان پته‌رزبۆرگ دانابووه‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ ئه‌م زانیارییانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و پۆچه‌ڵ بكرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی لێدوانی وته‌بێژی كۆشكی كرملین، پۆتین داوای له‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كردووه‌ كه‌ سوپاسی ئه‌و به‌ سی ئای ئه‌ی و ده‌زگای ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا بگه‌یه‌نێت.

سه‌رۆك كۆماری رووسیا له‌ گفتوگۆكه‌دا به‌ ترامپی وتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ویش زانیاریی له‌م چه‌شنه‌یان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی له‌سه‌ر ئه‌مریكا ده‌سته‌كه‌وێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌خێرایی ده‌یخه‌نه‌ به‌رده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ئه‌مریكی.

راگه‌یاندنه‌كانی رووسیا هه‌فته‌ی رابردوو رایانگه‌یاندبوو كه‌ ده‌زگای ئه‌منیی فیدراسیۆنی رووسیا چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به‌ گروپی تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ نیازیان هه‌بووه‌ له‌ كڵێسای كازینسكی بۆمب بچێنن. ئاژانسی ریا نۆڤستی رووسیاش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سێ پیاوی دیكه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌ستگیر كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.