Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:29

ماکرۆن: شه‌ڕی دژی داعش تا دوو مانگی دیکه‌ له‌ سووریا کۆتایی پێدێت

هه‌روه‌ها ماكرۆن به‌شار ئه‌سه‌دی به‌ دوژمنی خه‌ڵكی سووریا هه‌ژمار كرد
Emmanuel Macron
کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا وێڕای پێش بینی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش له‌ فبرایه‌ری ساڵی داهاتوو له‌ سووریا، ئومێدواریی خۆیشی پیشاندا كه‌ حكومه‌تی ئه‌سه‌د و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له‌سه‌ر مێزی دانووستان دانیشن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا وتی: من پێموایه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ڕاست یان كۆتایی مانگی فبرایه‌ر ئێمه‌ له‌ سووریا كۆتایی به‌ شه‌ڕی دژی داعش ده‌هێنین.

ماكرۆن هاوكاتیش كه‌ به‌شار ئه‌سه‌دی به‌ دوژمنی خه‌ڵكی سووریا هه‌ژمار كرد وتیشی: ئێمه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د و نوێنه‌رانی ئه‌و گفتوگۆ بكه‌ین.

ماكرۆن سه‌ره‌ڕای شكستی خولێكی دیكه‌ی دانووستانه‌كانی ئاشتی ژنێڤ له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا وتی كه‌ هیواداره‌ ره‌وتی ئاشتی سووریا له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌سه‌د و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.