Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 00:25

ئه‌ڵمانیا رێگریی له‌ ئه‌نجامی 16 هێرشی تیرۆریستی کردووه‌

هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌ڵمانیا ته‌نیا له‌ ساڵی 2017ـدا توانیویانه‌ پێش له‌ سێ هێرشی تیرۆریستی بگرن
ئه‌ڵمانیا رێگریی له‌ ئه‌نجامی 16 هێرشی تیرۆریستی كردووه‌
کوردستان TV
100%

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ره‌وتی تیرۆریستیی گروپی داعش له‌ سووریا و عێراق شكستی خواردووه‌، به‌ڵام به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر تا ئێستا له‌م وڵاته‌دا هه‌ر ماوه‌. 

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2000 به‌دواوه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی رێگرییان له‌ ئه‌نجامی 16 هێرشی تیرۆریستی كردووه‌.

تۆماس دیمزیر وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا رۆژ یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌كاتی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌ڵمانیا ته‌نیا له‌ ساڵی 2017ـدا توانیویانه‌ پێش له‌ سێ هێرشی تیرۆریستی بگرن.

هه‌روه‌ها پۆرتاڵی میدیایی فۆنكه‌ مه‌دین گروپه‌ی ئه‌ڵمانی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ هه‌بوونی مه‌ترسیی تیرۆر له‌ وڵاته‌كه‌یاندا، له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌وه‌ گواستوویه‌ته‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی 50 ئه‌ندامی گروپه‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ ناوچه‌ جه‌نگ لێدراوه‌كانی عێراق و سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

هه‌روه‌ها ئه‌و گروپه‌ میدیاییه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌م 54 كه‌سه‌ به‌شێك له‌و 960 توندڕه‌وه‌ بوونه‌ كه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا رۆیشتوونه‌ته‌ عێراق و سووریا تا بچنه‌ پاڵ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.