Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:39

ئاواره‌کانى خورماتوو: ده‌بوایه‌ نوێنه‌رانى کورد له‌ به‌غدا سه‌ردانى خورماتویان کردبا 

دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌په‌ڕله‌مانتارانى به‌غدا، زانا رۆستایى و ئارێز عه‌بدولڵا و كاوه‌ محه‌مه‌د وه‌ك نوێنه‌رانى كورد سه‌ردانى ناوه‌ندى قه‌زاى مه‌خموریان كرد
کوردستان TV
#7 #9
100%

دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌په‌ڕله‌مانتارانى به‌غدا، زانا رۆستایى و ئارێز عه‌بدولڵا  و كاوه‌ محه‌مه‌د وه‌ك نوێنه‌رانى كورد سه‌ردانى ناوه‌ندى قه‌زاى مه‌خموریان كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ كۆبوونه‌وه‌ كه‌ له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ماونه‌ته‌وه‌ .


دواى بینینى نوێنه‌ره‌ كورده‌كان له‌ میداكان كه‌ سه‌ردانى قه‌زاى مه‌خموریان كردبوو به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ له‌ ره‌وشى دانیشتوانى ناوچه‌كه‌ ،ئاواره‌كانى كه‌مپى (تازه‌دێ و قۆره‌توو) له‌ گه‌رمیان به‌ توندی ره‌خنه‌ له‌و سه‌ردانه‌ ده‌گرن و پێیان وابوو ده‌بوایه‌ سه‌ردانى قه‌زاى دوزخورماتوو بكه‌ن هه‌وڵ بده‌ن ئاواره‌كان بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر زێدى خۆیان 

هاوڵاتى (حسین داوود) باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ره‌وشى دووز له‌گه‌ڵ هیچ ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى كوردستان و عێراق به‌راوورد ناكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت  ئه‌گه‌ر ئه‌وان نوێنه‌رى كوردن ده‌یانه‌وێت داكۆكى له‌ مافى كورد بكه‌ن ده‌بوایه‌ سه‌ردانى شارۆچكه‌ى دووزخورماتویان بكردبایه‌، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوچه‌كه‌ بارو دۆخى ئاواره‌كانیان تاوتۆبكردبایه‌ و هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى 40 هه‌زار ئاواره‌ بووى دووزیان بدایه‌. 


به‌ پێى راپۆرته‌كانى رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ورێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانى جیهانى و كوردستان جگه‌ له‌ ئاواره‌بوونى خه‌ڵكى دووز به‌ده‌یان هاوڵاتى كورد به‌ ده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى كوژراو و برینداركراوه‌ وه‌ نزیكه‌ى 500 خانوو دوكانى هاوڵاتیان خاپور و ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ 
شایه‌نى باسه‌  دواى خیانه‌ته‌كه‌ى  16 ئۆكتۆبه‌ر نزیكى 200 هه‌زار كوردى دانیشتووى كه‌ركوك و داقووق و دووزخورماتوو له‌ ترسى په‌لاماردانى هێزه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى ئاواره‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بوینه‌ .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.