Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 00:05

پچڕانی ته‌زووی کاره‌با بووه‌ هۆی وه‌ستانی فڕینی سه‌دان فڕۆکه‌

تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌شتی ئاسمانی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌ستی پێنه‌كردۆته‌وه‌
پچڕانی ته‌زووی كاره‌با بووه‌ هۆی وه‌ستانی فڕینی سه‌دان فڕۆكه‌
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كاره‌بای قه‌ره‌باڵغترین فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جیهان، هارتس فێلد جه‌كسۆن له‌ شاری ئه‌تله‌نتای ئه‌مریكا پچڕا و بووه‌ هۆی وه‌ستانی فڕینی سه‌دان فڕۆكه‌ و گواستنه‌وه‌ و نیگه‌رانی هه‌زاران گه‌شتیاری له‌ تاریكایی ناو فرۆكه‌خانه‌ لێكه‌وته‌وه.

فرۆكه‌خانه‌ی هارتس فێڵد جه‌كسۆن، رۆژانه‌ 250 هه‌زار كه‌س رووی تێده‌كات و  2500 گه‌شتی ئه‌سمانی له‌و فرۆكه‌خانه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای ویلایه‌تی جۆرجیا رایگه‌یاند، له ‌وانه‌یه‌ شۆرتی كاره‌با له‌ نهۆمی ژێر زه‌وی و له‌ ناو سیسته‌می كاره‌با هۆكاری پچڕانی ته‌زووی كاره‌با بێت. 

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ئه‌تله‌نتا وێرای پوزش هێنانه‌وه‌ له‌ گه‌شتیاران، رایگه‌یاند ‌كه‌ لێكۆلینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌م رووداوه‌. 

دره‌نگانی شه‌و ته‌زووی كاره‌با بۆ ناو فرۆكه‌خانه‌ گه‌ڕاوه‌، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌شتی ئاسمانی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی هارتس فێلد جه‌كسۆن ده‌ستی پێنه‌كردۆته‌وه‌.  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.