زیاتر له نیو سه‌ده‌یه كه له ئیسڕائیل سزای سێداره بۆ هیچكه‌س دهرنهكراو. له ئێستاشدا حكومه‌تی ئه‌م وڵاته داوای كردووه ئهمجۆهر سزایه بۆ تیرۆریستان له رێگه‌ی یاساوه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
رێبه‌رانی شه‌ش حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئیسڕائیل له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌سه‌ر پرسی سزای سێداره بۆ تیرۆریستان رێكه‌وتوون، هه‌واڵه‌كه‌ش له‌سه‌ر زاری ئاڤیگدۆر لیبرمانی وه‌زیی به‌رگریی وڵاته‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن حزبێكی ناسیۆنالیست به‌ناوی ئیسڕائیل ماڵی ئێمه‌یه له‌سه‌ر زاری لیبرمان راگه‌یه‌نراوه و خودی حزبه‌كه‌ش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: ده‌بێ یاسا زۆر ساده و روون بێت و كه‌سێكی تیرۆریست كه هاوڵاتییانی بێ‌تاوان ده‌كوژێت، پێویسته له سێداره بدرێت.
ئاڤیگدۆر لیبرمان وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل كه سه‌رۆكی حزبی ناوبراوه بۆچوونی ئه‌وه‌یه كه سزای سێداره ده‌توانێ كردوهی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه به‌رته‌سك بكاته‌وه كه كرده‌ی تیرۆریستیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لیبرمان وتیشی كه ئیتر تیرۆریستان ئومێدی ئه‌وه‌یان نامێنێت دوای چه‌ند ساڵ زیندان له رێگه‌ی ئاڵوگۆڕ له‌گه‌ڵ زیندانییانی ئیسڕائیلییه‌وه ئازادیی به‌ده‌ست بهێنن.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.