Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:01

نرخی نه‌وت له‌ بۆرسه‌کانی جیهان زیاتر به‌رزبۆوه‌

پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ ساڵی داهاتوو به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا كه‌مبوونه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ببینێ
نرخی نه‌وت له‌ بۆرسه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزبۆوه‌
کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی داخستنی بۆڕی فۆرتیس بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ به‌ریتانیا، نرخی نه‌وت له‌ بۆرسه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزبۆوه‌، جیا له‌مه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ ساڵی داهاتوو به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا كه‌مبوونه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ببینێ، سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك. 

ئه‌مڕۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌" به‌های نه‌وتی برێنت سه‌دا 0.6 به‌رزبۆوه ‌و هه‌ر به‌رمیلێكی به‌ (63) دۆلار و (59) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا . 

نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مان ڕێژه‌ به‌رزبۆوه‌وه‌ هه‌ر به‌رمیلێكی به (57) دۆلار و (66) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا . 

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ پێشبینی ده‌كات له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو بازاڕی جیهانی نه‌وت به‌بڕی (200) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیادبوون به‌خۆوه‌ ببینێت" هۆكاری ئه‌مه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هه‌می نه‌وتی به‌ردینی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.