رۆژنامه‌ى "ده‌یلى تهرهگراف"ى به‌ریتانى له راپۆرتێكى تایبه‌تدا باس له‌وه ده‌كات، له‌وانه‌یه سعوودیه پێشیلى یاساى نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات كاتێك كۆسپ بۆ گه‌یشتنى خۆراك بۆ یه‌مه‌نییه‌كان دروست ده‌كات.
راپۆرته‌كه لێدوانێكى بینى مۆردۆنتى وه‌زیرى گه‌شه‌پێدانى به‌ریتانى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "سعوودیه پاساوى نییه كاتێك كاروانى ماده خۆراكییه‌كان و سووته‌مه‌نى ده‌وه‌ستێنێ كه بۆ یه‌مه‌ن ره‌وانه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه له‌بوارى مافى مرۆڤدا‌و به گلهیییهكى توند داده‌نرێت له لایه‌ن هاوپه‌یمانێكى سعوودیه‌وه بكرێت.
پێشتر وه‌زیرى گه‌شه‌پێدانى به‌ریتانیاى ئاشكراى كردبوو بڕى پێنج ملیۆن پاوه‌ند له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه بۆ دابینكرنى خۆراك و سووتهمهنیى سێ ملیۆن یه‌مه‌نى ته‌رخان كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.