سه‌رۆكى كۆریاى باكوور، كیم جۆنگ ئون بڕیاریدا سه‌رجه‌م ژماره‌ى هێڵه‌كانى ته‌له‌فۆن له وڵاته‌كه‌یدا بگۆڕدرێن، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه رێبه‌رى ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى كۆریاى باكوور براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ورده‌كارى سه‌رجه‌م ژماره‌كان دزه‌ى كردووه.
رۆژنامه‌ى سه‌نى بریتانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێبه‌ره‌ى دزه‌ى پێكراوه، ژماره‌ى دامه‌زراوه حكومى و ئه‌منییه‌كانه و ئه‌ركیان له پاراستنى كیم جۆنگ ئون تێیاندا خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌و رێبه‌ره له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵى كۆریاى باشوورى نه‌یارى كۆریاى باكووره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به تۆمه‌تى خیانه‌ت و دزه پێكردنى ئه‌و رێبه‌ره 500 لاپه‌ڕه‌ییه، ده‌سه‌ڵاتدارانى كۆریاى باكوور ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتینكى رووسى بڵاویكردووه‌ته‌وه، گۆڕینى ژماره‌ى هێڵه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن بووه‌ته بارگرانى به‌سه‌ر شانى دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه و بۆیه ناچارن پشت به مۆبایل ببه‌ست له كاتێكدا تێچووى مۆبایل زۆر گرانه.
سه‌ره‌ڕاى داهێنانى مۆبایل، خه‌ڵكى كۆریاى باكوور، هێشتا گرنگى به به‌كارهێنانى هێڵى ته‌له‌فۆنى زه‌مینى ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.