Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:58

ئەمریکا مافی ڤیتۆی دژى پڕۆژە بڕیاری میسر بەکارهێناو شکستی بە هەوڵەکەی هێنا

ئەمریکا پڕۆژە بڕیاری میسری تایبەت بە قودسی ڤیتۆ کرد
کوردستان TV
100%

ئەمریکا پڕۆژەبڕیارێکی میسری تایبەت بە قودسی لەناو ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڤیتۆ کرد. 

پڕۆژەبڕیارەکە جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە، هەر بڕیارێک دەربارەی پێگەی قودس دەربچێت هیچ بنەمایەکی یاسایی نابێت. 

ئەمریکا مافی ڤیتۆی بەکارهێنا و بەو جۆرەش شکستی بە هەوڵەکەی میسر هێنا. 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش سوپاسی هەڵوێستی ئەمریکای کرد و گوتی "پێزانینێکی تایبەتیمان بۆ سەرۆکایەتیکردنی سەرۆک ترەمپ و ئیدارەکەی هەیە لە پاڵپشتیکردنی راستی ئیسرائیل و رەتکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەکارهێنانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک سەکۆیەک دژی ئیسرائیل". 

ئەم هەوڵەی میسر دوای ئەوە هات رۆژی 6ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ ئۆرشەلیم- قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیشی راسپارد بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم- قودس. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.